لە سلێمانی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكانی هەڵبژاردن دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەشێوەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكات، بەرپرسی كۆمسیۆنی سلێمانیش دەڵێت “تیروپشكەكە لەسلێمانیش بەڕیچوەدەچێت”.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو هەڵبژاردنەش زیاتر لە سێ هەزار و 500 كەس خۆیان کاندید کردوە، لەكۆی ئەو ژمارەیەش 936 كاندیدیان ژنن و 25% لەهەڵبژاردنەكە سەردەكەون.

ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئێمەش هاوشێوەی پارێزگا و شارەكانی دیكە لەسلێمانی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان دەكەین”.

وتیشی “پرۆسەكە بەشێوەی راستەو خۆ و لە كاتژمێر 10ی سبەینێ لە هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆی پۆڵەتەكنیكی سلێمانی مەراسیمەكە ئەنجام دەدرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا