فارس عیسا: بەغدا بەڵێنی رەوانەكردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم دا بە نرخی 30 هەزار دینار بۆ 200 لتر

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایدەگەیەنێت، هەولێر و بەغدا، رێككەوتوون لەسەر ناردنی بەنزین و نەوتی سپی بۆ هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق، تا سەری مانگی داهاتوو پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی دابیندەكات كە بڕەكەی زیاتر لە 257 ملیۆن لیترە.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: لە 15 ی ئەم مانگەوە، پڕۆسەی ناردنی سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، دەست پێدەكات.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر بۆ هەرلترێك 400 دینار وەردەگیرا، بەڵام داوایانكردووە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ هەر لترێك تەنها 150 دینار وەربگیرێت.

دوێنێ‌ د. بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەغدا بڕیاری ناردنی نەوتی سپی داوە و پێشهاتنی وەرزی سەرما 15 ملیۆن لتر دەگاتە پارێزگای سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا