پنتاگۆن: داعشی خۆراسان توانای هەیە هێرش بکاتە سەر ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان، توانای هێرشکردنە سەر ئەمریکای هەیە لە ماوەی شەش مانگدا، پلانیشی هەیە ئەو کارە بکات.

کۆلین کاڵ بریکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لەبەردەم ئەنجومەنی پیراندا وتی، “هەردوو ڕێکخراوی داعش و قاعیدە پلانی هێرشکردنی دەرەکیان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی زانیاری دەزگا هەواڵگرییەکان، داعشی ویلایەتی خۆراسان ڕێگایەکی خێرای گرتۆتەبەر بۆ هێرشکردنە سەر دەرەوەی وڵات.

ئاشکراشی کرد، هەواڵگری ئەمریکا پێی وایە، ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان لەوانەیە توانای هەبێت بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا لە ماوەی شەش مانگدا، وتیشی ڕوون نیە کە تاڵیبان توانای شەڕکردنیان هەبێت لەگەڵ داعش دوای کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە.

وتیشی، ژمارەی چەکدارانی داعشی خۆراسان چەند هەزارێک دەبێت، بەڵام هێشتا بە تەواوی دیاری نەکراوە توانای ئەو کارەیان هەیە یاخود نا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا