سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتگیری چاكسازیەكانی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشوازی لە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق كرد و ئامادەیی نیشانداوە بۆ پشتگیری كردنی لە عێراق لەو چاكسازییانەی حكومەت دەیەوێت ئەنجامیان بدات.

نوێنەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند: پێشوازی لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكەن تایبەت بە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021.

نوێنەرەكەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جەختی كردەوە لەوەی هەنگاوی گرنگ و پێویست بنرێت لە پێناو جێگیربوونی رەوشی ئابوری لە عێراقدا.

بودجەی گشتیی عیراق بۆ 2021 بە 150 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە و 58 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە، بۆ تێپەڕاندنی كورتهێنانی بودجە بانكی ناوەندی عێراق هەستا بە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەردیناردا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا