هەزاران سكاڵا لەسەر ئەو كۆمپانیایانە تۆماركران كە چەكیان بە بەعس فرۆشتووە

پۆڵەتیك پرێس – عەلی حەمە سەعید

كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیارانی هەڵەبجە رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار سكاڵا لەسەر ئەو كۆمپانیا و كەسایەتیانە تۆمار كراون كە هاوكاری رژێمی بەعسیان كردووەو چەكی كیمیایان پێ فرۆشتووە.

لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تا ئێستا نزیكەی 10 جار پرۆسەی دادگایكردنی ئەو كۆمپانیا و كەسایەتییانە بەڕێوەچووە كە هاوكاری ڕژێمی بەعسیان كردووە لە بەدەستخستنی چەكی كیمیایی و پێنج هەزار سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دادگاییەكاندا وێڕای وەرگرتنی وتەی چەند سكاڵاكارێك هاوكات دادوەر تەماشای ئەو بەڵگانەشی كردووە كە لە دانیشتنەكانی دادگایكردنەكاندا خراونەتەڕوو، سەرجەم بەڵگەكانیش ئەوە دەسەلمێنن ئەو كۆمپانیایانەی سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە چەكی كیمیایان بە رژێمی بەعس فرۆشتووە.

لە ماوەی رابردودوا پرۆسەی دادگایكردنی ئەو كۆمپانیایانە لە دادگایی بەرایی هەڵەبجە بەڕێوەچووە، ئەوەش دوای ئەوەی لە لایەن تیمێك لە پارێزەانی نێودەوڵەتییەوە سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماركرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا