پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێشوازیكردنی میوانان و گه‌شتیارانی هه‌ولێر كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان سه‌ردانی ئه‌و شاره و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌كه‌ن، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی بازگه‌ی شێراوه‌ی كرد.
رۆژی سێشه‌ممه 27_6_2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی بازگه‌ی شێراوه‌ی نزیك شارۆچكه‌ی پردێی كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی روونكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێشوازیكردنی میوانانی شار و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به شێوه‌یه‌كی جوانتر، سه‌ردانی بازگه‌كه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وردتر ئاگاداری ره‌وشی پێشوازیكردنی میوانان بن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پێدانی دڵنیاییه به میوانانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، كه هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئیداره و خه‌ڵك له ئاماده‌باشیدایه بۆ پێشوازیكردنیان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، رێككاره‌كانی پێشوازیكردن له میوانان له بازگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له بازگه‌ی شێراوه، رێكار و مامه‌ڵه‌یه‌كی شارستانیانه‌یه و هیچ گرفتێك بۆ گه‌شتیاران و میوانان دروست ناكرێت و ئاسایشی بازگه‌كان هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ ده‌كه‌ن.