پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندی عێراق بەمەبەستی ڕێگریکردن لە سپیکردنەوە و بەقاچاخبردنی پارە، ناردنی پارەی بۆ بانکەکانی لوبنان ڕاگرت.
بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق، بەمەبەستی چاودێری و وردبینی بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ بانکەکانی لوبنان و لقی لوبنانی بانکی ڕافیدەین و حسابی بانکی ڕەشید لە بانکی ناوەندی لوبنان.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەم ڕێکارە نوێیانەی بانکی ناوەندیی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ دۆسیەی دزینی 2.5 ملیار دۆلارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجی عێراق لەو بانکە.