پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە15ی تشرینی یەکەم، سەرۆک کۆماری عێراق، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی خۆراکی جیهانی بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت.
نوسینگەی د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرایکرد، سەرۆک کۆمار لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە.
ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەیەک لە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرپرسانی دیکەی حکومەت، لە سەردانەکەدا هاوەڵی لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن.
هاوکات، چاوەڕوان دەکرێت چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لە پەڕاوێزی کۆڕبەندەکەدا ئەنجام بدەن.