پۆڵه‌تیك پرێس:
ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دڵخۆشه به‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌به‌غدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕاگه‌یاند و وتی “دڵخۆشم به‌و سزایانه، ئه‌وه زیاتر پێداگیرم ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانم بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه پیرۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران”.
به‌وته‌ی باڵیۆزی ئێران له عێراق، سزاكانی ئه‌مریكا هه‌ر به‌ته‌نها بۆ به‌رپرسانی ئێران نییه، به‌ڵكو سزاكان بۆسه‌ر 80 ملیۆن كه‌سی ئێرانییه، ده‌شڵێت “به‌ره‌ی به‌رگریی به پاڵپشتی ئێران سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌مریكا به‌ده‌ستده‌هێنێت”.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ئیره‌ج مه‌سجدی و دوو به‌رپرسی دیكه‌ی ئێرانی سه‌پاند و ڕایگه‌یاند “مه‌سجدی ڕۆڵی هه‌بووه له تێكدانی سه‌قامگیریی عێراق”.