عەلاق: پاکتاوی قەرزەکانمان لەگەڵ ئێران دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق دەڵێت، لەگەڵ حكومەتی ئێران گەیشتوینەتە رێككەوتن، سەبارەت بە پاكتاوكردنی قەرزەكانی هاوردەكردنی غازی سروشتی لە و وڵاتەوە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاندووە، گفتوگۆكانمان بەردەوامە بۆ رێكخستنی پرۆسەی هاوردەكردن لە ئێرانەوە، چونكە دەبێت بەشێوەیەك بێت عیراق دووچاری هیچ كێشەیەك نەبێت و سنووری سزاو رێككەوتنەكان نەبەزێنێت.

عەلاق وتیشی، بانكی ناوەندی عیراق دەگاتە رێككەوتنێكی روون و ئاشكرا بۆ رێكخستنی پرۆسەی بازرگانی و بەشێك لە و پرۆسە لەرێگەی كاڵا بە كاڵاوە ئەنجام دەدرێت.

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ حكومەتی ئێران گەیشتوینەتە رێككەوتن، سەبارەت بە پاكتاوكردنی قەرزە كەڵەكەبووەكانی هاوردەكردنی غازی سروشتی لە و وڵاتەوە.

بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە بۆ سەر ئێران، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، حكومەتی عیراق بەهۆی هاوردەكردنی غازو كارەبای ئەو وڵاتە، نزیكەی 12 ملیار دۆلار قەرزی ئێرانی لەسەر كۆبۆتەوەو كێشەی پاكتاوكردنی ئەو قەرزانەی بۆ دروست بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا