لەهەرێمی كوردستان 6 چاكسازی دیكە دروست دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لەهەرێمی كوردستان شەش چاكسازی دیكە تایبەت بەبەندكراوان دروست بكرێت سێ چاكسازییان بۆ ژنان دەبێت و سێ چاكسازیشیان بۆ نەوجەوانان دەبێت و چاكسازییەكانی لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر دهۆك دروست دەكرێن.

كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجكردنی پارەی پێویستی بۆ ئەو چاكسازییانە داوە و لەئیستادا دەرخستەیان بۆ دەكرێت دوای تەواكردنی دەرخستە بۆیان دەست دەكرێت بەدروستكردنی چاكسازییەكان

وتیشی، شوێنی گونجاو بۆدروستكردنی چاكسازییەكان دیاریكراوەو رەچاوی هەموو پێداویستییەك كراوە بۆ راهێنانی نەوجوانان بۆ ئەوەی دوای راهێنان تێكەڵی كۆمەڵگە بكرێنەوە.

بەوتەی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم، چاكسازییەكانی ئێسا لەبنەڕەتدا بۆ چاكسازی دروستنەكراون و هیچ مەرجێكی چاكسازییان تێدا نییە.

لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان شەش چاكسازی هەیە ئەوانیش، چاكسازی گەوران و چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی چاكسازی چاكسازیی ژنان لەهەولیرو چاكسازیی ژنان و منداڵان لەدهۆك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا