وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەمواری رەشنوسی یاسای پاراستنی مافەكانی منداڵ رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم، هەمواری رەشنوسی یاسای پاراستنی مافەكانی منداڵ رەتدەكاتەوە و داواش لە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان دەكات، هەمو هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، كە واژۆی كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەسەرە و ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان كراوە تێیدا هاتوە، لیژنەی پێداچونەوەی رەشنوسی یاسای پاراستنی مافەكانی منداڵ لە هەرێمی كوردستان لەسەر یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2022ی یاسای هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان، بەڕونی ئاماژەمان بەوەكردوە، لەگەڵ ئەو یاسایەدا نین و هەوڵی خۆتان بخەنەگەڕ بۆ هەڵوەشاندنەوەی، لەبەرئەوەی بەگشتی پێچەوانەی مافەكانی منداڵە هەروەك لە تێبینیەكانیشدا بەڕونی ئەوەخراوەتەڕو.
لە نوسراوەكەی وەزارەتی كارو و كاروباری كۆمەڵایەتی باس لەوەشكراوە، لیژنەی پێداچونەوەی رەشنوسی یاسای پاراستنی مافەكان منداڵ كار لەسەر دوبارە داڕشتنەوەی یاساكە دەكات.

بەگوێرەی پرۆژە یاساكەی پەرلەمانی كورستان كە رۆژی 3_3_2021 بە واژۆی 20 پەرلەمانتار ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، سیستمی چاكسازی نەوجەوانان تەواو لە چاكسازی گەوران جیادەكرێتەوە، هەروەها پێویستە سزا لەسەر نەوجەوانان لەسەرجەم كەیسەكاندا لەلایەن دادوەری نەوجەوانان ببینرێت كە تایبەتمەندە بەجۆری تاوانەكە، لەكاتی نەبونیشیدا هەواڵە دەكرێت بۆ نزیكترین دادگای نەوجەوانان بەمەبەستی سزادانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا