نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەركردنی ئالودەبووانی ماددەی هۆشبەر دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەكەمجار لە عێراق و هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە چارەسەكردنی ئالودەبوانی مادەی هۆشبەر دەكرێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئیبراهیم ئیدریس سەرۆكی بۆردی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە ئەنجامداوە و رایگەیاندوە، پرۆپۆزەلێكیان پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش‌ كردوە و دواتر بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكرایەوە، ئەوانیش رەزامەندییانداو دواتر رەوانەی وەبەرهێنان كراوە.

ئیبراهیم ئیدریس راشیگەیاندوە، لەم هەنگاوەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتوانیكردون رووبەری 20 هەزار مەتر زەوی بۆ پرۆژەكە دابینكردوە ئێستا هەموو رێكارەكان تەواو بون‌ و بڕیاروایە بەمزوانە دەست بەدروستكردنی باڵەخانەكەی بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم نەخۆشخانەیە وەك هەر نەخۆشانەیەكی دیكە نییە، بەڵكو پێویستی بە چاودێری و سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و پەروەردەو داد هەیە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیش لایەنێكی سەرەكی پەیوەندیدار دەبێت، چونكە وەك دەزانرێت ئەو كەسەی بە ماددەی هۆشبەر ئالودە دەبێت، پێویستی بەوەیە لە كاتی سەردانیكردنی نەخۆشخانەكە ماوەی سێ مانگ یان چەند مانگێك بمێنێتەوە و پێویستە نهێنییەكانی پارێزراو بن.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرای كرد، لە بەرنامەیاندایە سەنتەرێكی تایبەت بە چارەسەركردنی ئالودەبووانی ماددەی هۆشبەر دروست بكەن، چونكە لە هەموو دنیادا وەكو نەخۆش مامەڵە لەگەڵ ئالودەبوواندا دەكرێت، تەنها لە هەرێمی كوردستان وەكو تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا