حكومەتی هەرێم تاوتوێی دۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، سبەینێ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا تاوتوێی دۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان دەكرێت.

خالید شوانی لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند، بڕگەی یەكەمی كۆبونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەتە بە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان.

ئاماژە بەوەشدەكات، لەسەر راسپاردەی بڕیارێكی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی تایبەت پڕۆژەیەكیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادە كردووە .

 

خالید شوانی باس لەوەدەكات، كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر و دانیشتوانەكەی روبەڕوی قۆناغێكی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ ئەكرێت.

 

لەماوەی ڕابردوودا لە كەركوك و دەوربەری گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان كوردو عەرەبە هاوردەكانەوە روویدا ئەوەش دوای ئەوە هات عەرەبە هاوردەكان هەوڵیاندا زەوی كوردەكان داگیربكەن.

بەوهۆیەشەوە لە چەند رۆژی رابردودا وەزارەتی دادی عێراق بڕیاریدا كاركردن بە تاپۆتی رەشی زەوییە كشتوكاڵییەكانی دەوروبەری كەركوك رابگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا