وەزیری ناوخۆ: خزمەتگوزارییەكانی هاتووچۆ بە ئەلكترۆنی دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتەكەیان دەستی كردووە بە جێبەجێكردنی پرۆژەی بە ئەلكترۆنی كردنی خزمەتگوزارییەكان و سەرەتاش لە پۆلیسی هاتووچۆوە دەستی پێكردووە، بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی كراوە.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەرییدا لە سۆران رایگەیاند: پێشتر مۆڵەتی شوفێری و ساڵانە، تەنها بە زمانی عەرەبی بوو ئێستا مۆڵەتی شوفێری و ساڵانە زمانی كوردی بۆ زیادكراوە.

وەزیری ناوخۆ وتی:دەستمان كردووە بە جێبەجێكردنی پرۆژەی بە ئەلكترۆنی كردنی خزمەتگوزارییەكانی دام و دەزگاكانی وەزارەتی ناوخۆ بەتایبەتی پۆلیسی هاتووچۆ لە ماوەیەكی نزیكدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوداری ئەڵمانی گرێبەستكراوە.

لەبارەی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزیری ناوخۆ ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ دووشەممە بڕیار و رێنمای نوێی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەردەچن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا