فەرەنسا باری لەناكاوی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرۆكی فەڕەنسا باری لەناكاوی تەندروستی بۆ ماوەی یەك مانگ راگەیاند.

ئیمانیۆیل ماكرۆن فەرەنسا رایگەیاند، هاتوچۆ لە پاریسی پایتەخت و شارەكانی دیكە بە شەودا بۆ ماوەی یەك مانگ قەدەغەیە.

راشیگەیاند، رۆژی شەمە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوەش بەئامانجی ئەوەیە لە ئێستاوە رێگری لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە بگرن.

ئەوە هەوڵەی فەڕەنسا دوای ئەوە دێت پێشتر فەرەنسا یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە بەشێوەیەكی بەرفراوان ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبویەوە، ئێستاش حكومەتی ئەو وڵاتە دەیەوێت رێگری بكات لەوەی جارێكی دیكەی بەهۆی كۆرۆناوە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دووچاری مەترسییەكانی ئەو نەخۆشییە ببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا