یەكێتی پەرلەمانتاران: كەمكردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران نایاساییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان لە نوسراوێكدا لەبارەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران رایگەیاندوە، زۆر نادەستوری و نایاساییە كە ئیجرائات لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە یاساییانە خانەنشین كراون، لەگەڵ تەرەفەكانی تر ئیجرائات نەكرێت و پڕۆسەكە ببەسترێتەوە بەپەرلەمان و خانەنشینیەكەیان.

یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كردوە رایگەیاندوە، سەرەڕای ئەوەی كە پشتیوانی چاكسازی دەكەن، بەڵام چەند سەرنج و تێبینییەكی یاساییان هەیە، لەوانە “بەپێی یاسای خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان خانەنشین كراون، بەپێی ماددەی (یەكەم، بڕگەی یەكەم) لە یاسای ژمارە 12ی ساڵی 20087، كە یاسای ژمارە 13ی ساڵی 1999ی هەمواركردوە بە ڕێژەی 80% لە موچە، دەرماڵە و سەرمافەكانی.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1/5/4224 لە 29-10-2013 دەستلەكار هەڵگرتنی پەرلەمانتاران لە 1-11-2013 خانەنشینكراوانی یاساكە هەژماری خزمەتی خانەنشینی لە خولی سێیەمی پەرلەمان قەتیس كردوە.

یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان باسی لەوەشكردوە، “زۆر نادەستوری و نایاساییە كە ئیجرائات لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە یاساییانە خانەنشین كراون، لەگەڵ تەرەفەكانی تر ئیجرائات نەكرێت و پرۆسەكە ببەسترێتەوە بەپەرلەمان و خانەنشینیەكەیان، واتا دەبو چاكسازیەكان لەسەر ئەو كەسانە بكرایە كە ناشایستە و نایاساییانە دامەزراون و موچە و پێداویستییەكانی ژیانیان بۆ داڕێژراوە و تواناكە لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە بە كردار دەوری خزمەت كردنیان بینیوە، چاكسازییەكان تەنها لەسەر ئەوان دەوری خۆی ببینێ ئەوەش دەبێتە جێی رەخنە و گازندەی كەسانی دڵسۆز و ملزم”.

نوسراوەكەی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای چاكسازی لەم مانگەوە موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی كەمكردوە، بە جۆرێك ئەو پەرلەمانتارانەی كە تەنها 4 ساڵ خزمەتیان هەیە موچەكەیان لە 6,560,000 (شەش ملیۆن و پێنجسەد و شەست هەزار دینار)ەوە بۆ 1,822,0000 (ملیۆنێك و هەشتسەد و بیست و دو هەزار) كەمكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا