وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی ئەو کەسەوە هاتە دەنگ كە دوعا بۆ ئەردۆغان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوبووەتەوە تیایدا گوایە مامۆستایەكی ئایینی دوعا بۆ ئەردۆغان دەكات، نەكەسەكە مەلایە نەشوێنەكە مزگەوتە نە ناوچەكە هەرێمی كوردستانە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە تیایدا كەسێك دوعا بۆسەرۆكی یەكێك لە وڵاتانی دراوسێ دەكات، گوایە ئەمە لە سنووری هەرێمی كوردستانە، لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەێنین كە ئەم شوێنە مزگەوت نی یە، ئەو كەسەش كە قسە دەكات مامۆستایی ئایینی نییە و شوێنەكەش سنووری هەرێمی كوردستان نی یە، بەڵكو دەرەوەی باشووری كوردستانە و بۆنەیەكی ئایینی یە و پەیوەندی بەئێمەوە نی یە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، پێویستە ئەو شوێنانەی ئەو هەواڵە نادروستانە بڵاو دەكەنەوە بەرپرسانە مامەڵە بكەن وچەواشەكاری نەكەن، دوای ئەم ڕوونكردنەوەیەشمان هەر ناوەندێكی ڕاگەیاندن ئەم گرتە ڤیدیۆیە بە ناوی سنووری هەرێم پەخش بكات رێككاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا