پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردە رێكارەكانی دەرچونی خوێندكارانی قۆناغی سەرەتایی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی یەكەم بە دەرچو هەژماردەكرێن، بەڵام گەر دایك و باوك لەسەرەتای ساڵی داهاتو ئاستی قوتابییەكەیان بەلاوە باش نەبو دەتوانن بیگەڕێننەوە قۆناغی یەكەم، بەو مەرجەی لە بەشی یاسایی بەڵێننامە پڕبكەنەوە.
ئەوەشهاتووە، خوێندكارانی قۆناغی دوەم و سێیەم، خوێندكار گەر لە وانەكانی كوردی وبیركاری دەرچو مامۆستا دەتوانێت خوێندكارەكە بە دەرچو هەژماربكات.
سەبارەت بە قۆناغەكانی چوار و پێنج و شەش، بەگوێرەی بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە، گەر نمرەكانی لە 50كەمتر بێت بە كەوتو هەژماردەكرێت و لە خولی دوەم تاقیكردنەوە ئەنجام دەداتەوە.
هاوكات لە خولی یەكەم پێنج نمرەی بڕیار و 10نمرەی پەڕینەوە هەیە، بەڵام نمرەی پەڕینەوەكە تەنها بۆ یەك وانە بەكاردێت.
سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی نیشتیمانی خولی یەكەم بۆ پۆلی نۆ، بڕیارە لە رۆژی سێشەممە 10-5-2022 دەستپێبكات.
رۆژی 8-5-2022تاقیكردنەوەكانی وەرزی دوەمی قۆناغی 12دەستپێدەكەن، هەمان رۆژیش تاقیكردنەوەی كۆتایی خولی یەكەمی پۆلە ناكۆتاكان دەستپێدەكات.