وەزارەتی كارەبا بۆ ماوەی چەند رۆژێك كارەبای 24 كاتژمێری دابین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاونیشتمانیان و بنكەكانی دەنگدان و ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن، بۆ ماوەی پێنج رۆژ كارەبای 24 كاتژمێری دەدەنە هاوڵاتیان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاونیشتمانیان و بنكەكانی دەنگدان و ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن، تەواویی تواناكانیان دەخەنەگەڕ بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام لە سبەینێ هەینیەوە تاوەكو رۆژی دووشەممە كە دەكاتە 12ی (تشرینی یەكەم.

ئەوەشی خستەڕو، لەپێناو نەبچرانی كارەبا و سەلامەتیی كارمەندانی كارەبا، كاركردن لە پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەك لەو ماوەیەدا رادەگیرێت.

بڕیارە رۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستپێبكات و ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووش 10 ی تشرینی یەكەم دەنگدانی گشتی بەرێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا