حكومەتی هەرێم داوا دەكات بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەران بنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم داوا لە حكومەتی عێراق دەكات لە زووترین كاتدا بەشە بودجەی هەرێم خەرج بكات.

حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی لەبارەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆوە بڵاوكردەوەو تێیدا داوا دەكات حكومەتی عێراق پەلە بكات لە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەكە تایبەت بووە بەپرسی ناوچە جێناكۆكەكان لەو بارەیەوە ئاماژە بەوەكراوە، وەزارەتی ناوخۆ و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان، راپۆرتێكیان دەربارەی دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی سەبارەت بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان پێشكەشكردووە.

دەشڵێن، “ئەنجومەنی وەزیران نەخشەڕێگاو پلان و ڕاسپاردە پێشنیاركراوەكانی پەسەندكرد و لیژنەكەشی ڕاسپارد بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی و بەردەوامیدان بە هەوڵەكانی پێشوو لەم دۆسیەدا و سەردانكردنی دەسەڵاتە فیدڕاڵییەكان لە بەغدا لە نزیكترین دەرفەتدا”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت هاوڵاتیانی هەرێم چاوەڕوان بوون لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا حكومەتی هەرێم گرنگی تەواو بەدابەشكردنی مووچە بدات، بەڵام لە كۆبونەوەكەدا هیچ باسێكی ئەو پرسە نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا