مەسرور بارزانی گەیشتە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا و بڕیارە چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەبێت.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 25-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتن. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەت، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت.

وەزیری پێشمەرگە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەیش، یاوەریی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا