حكومەتی هەرێم بودجەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون دابین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو ملیار و 771 ملیۆن دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون تەرخان دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجكردنی بڕی دوو ملیار و 771 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ڕووبەرووبوونەوە و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون،و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستیی گشتی لە هەرێمی كوردستان.

نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شارەكانی عێراق لەزیادبووندایە و بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەسەرەتای ئەمساڵەوە 128 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆماركراوەو 18 توشبوویان گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا