ئەمریکا 50 هەزار دۆلار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەچوارچێوەی بەخشینە داراییەکانیدا، حکومەتی ئەمریکا بڕیاریدا بڕی 50 هەزار دۆلار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە بڕی 50 هەزار دۆلار تەرخان بکات بۆ مۆزەخانەی سلێمانی بەمەبەستی دانانی پێشانگایەکی نوێ بۆ نمایشکردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی مۆزەخانە کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش مێژوو.

ئەوەش هاتووە، “حکومەتی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەفراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی لەگەڵ هاوڕێ کوردەکانمان بۆ پارێزگاریکردن لەشوێنەوارە بەنرخەکانی هەرێمی کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا