تاران یەکێکە لە گرانترین شارەکان لەڕووی ژیانەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ گرانترین شارەکانی جیهان لەڕووی گوزەرانەوە دەرکەوت ئێران بازدانێکی گەورەی بەسەرداهاتووە بەجۆرێک هاتووەتە پلەی بیست و حەوتەمی ئەو وڵاتانەی لەڕووی گوزەرانەوە تێچوویەکی زۆریان پێویستە.

بەپێی راپۆرتەکە، پاریس و هۆنگ کۆنگ و زیورخ سێ گرانترین شارەکانی جیهانن لەڕووی ژیانەوە، ئەوەش هاتووە، بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە تاران گەورەترین بازیداوە و هاتووەتە پلەی ٢٧ لەڕووی سەختی و گرانی گوزەرانەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری گەورەی لەسەر نرخی دۆلار هەبووە ئەوەش وای کردووە تێچووی ژیان لە هەندێک شار گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

لەماوەی رابردوودا، نرخی تومەنی ئێرانی بە بەراورد بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بێشووماری بەخۆوەبینی و شانبەشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆڵیان هەبوو لە سەختبوونی دۆخی ژیان و گوزەران لە ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا