چین هۆکاری ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە بۆ ترەمپ

پۆڵەتیک پرێس

وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، پێویستە لەسەر ئەمریکا و چین سەرنج بخەنەسەر کارووباری ناوخۆییان و پابەندبن بە کاری هاوبەش لە بەرژەوەندی سەرجەم مرۆڤایەتی.

وانگ یی ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری ریشەیی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێوشوێنانەی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لەپێناو سەرکوتکردنی چین گرتنیەبەر.

باسی لەوەشکرد، هەنگاوەکانی تیمەکەی ترەمپ زیانێکی زۆری بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان گەیاندووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە دیموکراسیەت لە واقعی هەر وڵاتێکدا ریشەیی بێت و وتیشی: هەمیشە چین پابەندە بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئێمە هەوڵ بۆ گفتوگۆ دەدەین نەک روبەڕوبوونەوە، چین هەمیشە لەسەر بنەمای بردنەوە – بردنەوە لە هەماهەنگیدایە”.

لەکۆتاییدا وانگ یی هیوای خواست، ئەمریکا رێز لە بەرژەوەندییەکانی چین بگرێت و بوەستێت لە سوکایەتیکردن بە حزبی کۆمۆنیستی چین و داوایکرد، میکانیزمەکانی گفتوگۆ لەنێوان هەردوو وڵات کارا بکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا