پۆڵەتیك پرێس
ئەڵمانیا سزاكانی ئەمریكای لەسەر پڕۆژەی غازی باكوری تۆرنتی – 2 ڕەتكردەوە و ئەوەی دوپاتكردوەتەوە ئامانجیەتی دوو هێڵیی غازی لە ڕوسیاوە لە سەرانسەری دەریای باڵتیكەوە بۆ ئەڵمانیا درێژبكاتەوە.
ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەنراوێكی ڕۆژنامەوانیدا ستیفن سیبێرت وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند: بەرلین سزاكانی ئەمەریكا ڕەت دەكاتەوە كە لە سنووری هەرێمییەوە دەچنە دەرەوە و دەیسەپێنن بەسەر پڕۆژەی باكوری تۆرنتی – 2 دا .
وتەبێژەكە جەختی كردەوە، پێگەی ئەڵمانیا لەسەر هەڕەشە و سزاكانی ئەمریكا لەسەر پڕۆژەكە هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دایە بەشداربووانی پڕۆژەی ” تۆرنتی – 2 ” كە بەردەوام نەبن لەتەواوكردنی پڕۆژەكە.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: پڕۆژەكە مامەڵەیەكی خراپە بۆ ئەڵمانیا و ئۆكرانیا و هاوكارەكانمان لە هەر دوو ئەوروپای ناوەڕاست و خۆرهەڵات.
باكوری تۆرنتی – 2 پڕۆژەیەكی ڕوسیە بۆ درێژكردنەوەی دوو بۆری غاز بە كۆی توانای 55 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێكدا، لە كەناراوی ڕوسیاوە ، لە دەریای باڵتیك، بۆ ئەڵمانیا پڕۆژەكە بەشی سەرەكی جێبەجێكراوە، بەڵام بەهۆی فشارەكانی ئەمریكاوە پڕۆژەكە كێشەی تێكەوتووە چونكە واشنتۆن هەڕەشەی سزادانی ئەو كۆمپانیایانەی كردووە كە لەپڕۆژەكەدا بەشدارن و كاریانكردووە.