ئەمریکا سیستەمەکانی بەرگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پنتاگۆن ڕایگەیاند، لە دوای بەهێزکردنی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی لە ساڵانی 2019 و 2020 بۆ چاودێریكردنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، لەئێستادا  دەستی کردووە بە کەمکردنەوەی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جێسیکا ماکنوڵتی، وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،” لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا فەرمانی دا کە لە وەرزی هاویندا هەندێک سەربازی بە توانا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکێشرێنەوە کە “بە شێوەیەکی سەرەکی کەرەستەی  بەرگری ئاسمانین”.

وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا نەكردووە  کە ئایا ئەو کەلوپەلانە دووبارە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی ئۆقیانووسی هیندی و هێمن، کە پنتاگۆن دەیەوێت هەوڵەکانی خۆی لە بەرامبەر کاریگەریی  چین دا زیاتر بکات،  بەڵام رایگەیاندووە، بەشێک لەو کەلوپەلانە بۆ ئەمریکا دەگوازرێنەوە و هەندێکی دیکەشیان  بۆ ناوچەکانی دیکە.

وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشداوە، تیمێك لەسەربازانی بەهێز لە ناوچەکە دەهێڵینەوەو دڵنیایشی داوە کە  گۆڕانکارییانەكان   کاریگەری لەسەر هەماهەنگی واشنتن و وڵاتانی ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی نابێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا