ئەمریکا: هێشتا 10 هەزار چەکداری داعش لەسەربازگەکانی هەسەدە دەستبەسەرن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، “هێشتا 10 هەزار چەکداری داعش لەسەربازگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا دەستبەسەرن”.

لەمیانی کۆبوونەوەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە رۆما ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوامە لەهاندانی وڵاتان، بەتایبەت ئەندامانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی چەکداری داعش و دادگاییکردنی ئەو هاوڵاتیانەی چوونەتەپاڵ داعش.

ئەوەشی خستەڕوو، خاڵێکی گرنگ هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی هەمیشەیی، ئەویش روبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەو رێکخراوەیە لەدەرەوەی عێراق و سوریا و بەدیاریکراوی لەئەفریقا.

ئەمڕۆ دووشەممە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە کۆمەڵە چەکدارەکانی داعش کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا