پۆڵەتیك پرێس
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بڕیاری رێكسختنەوەی یەكە ژمێریارییەكانی یەكەی 70 و 80 ی دەركرد.
بەپێی بڕیارەكە هاوتای هێزە هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، تەواوی مووچەو بودجەی هەردوو یەكەكانی 70 و 80 لەژێر وردبینی فەرمانگەی چاودێری دارایی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: لە بڕیارێكدا بە مەبەستی رێكخستنەوەی یەك یەكەی ژمێریاری هاوبەشی سەربازی بە واژووی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنەوەی یەكە ژمیریاریەكانی یەكەی 70 و 80ی درا.
بەپێی بڕیارەكە یەكەی هاوبەشی ژمێریاری بۆ سەرجەم هێزەكان خرایە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەو پێەش ، هاوتای هێزە هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەت، تەواوی مووچە و بودجەی هەردوو یەكەكانی 70 و 80 لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێركاری بودجە و بەرنامەكان ( ژمێریاری سەربازی) لەژێر ووردبینی فەرمانگەی چاودێری دارایی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئاماژە بەوە دراوە لەژێر رۆشناییی فەرمانی وەزیری پێشمەرگە ووردبینی و پێداچوونەوە بەخزمەتی سەربازی سەرجەم هێزەكانی سەر بەو یەكانە دەكرێت، هەروەك دۆسیەی كەسی بۆ تەواوی هێزەكان بەهەموو پێدوایستییە یاساییەكانەوە دروستدەكرێت.