پارتی لەسەر مەسرور بارزانی یەكگرتووی لە ئیدارەی دهۆك دورخستەوە

پۆڵەتیك پرێس:

شەوی رابردوو یەكگرتوو لەسەر داوای پارتی لە حكومەتی خۆجێیی دهۆك كشایەوە، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش لە فراكسیۆنی یەكگرتوو رایگەیاند، ئەم كارەی پارتی دەیكات دەرخەری بڕوانەبوونە بە پرۆسەی دیموكراسی و نیشانەی ئەوەیە پۆست لە هەرێمدا هەرچەندە بەركەوتەی هەڵبژاردنی خۆتبێت، وەكو چەكێك بەرامبەرت بەكاردەهێنرێت.

ئەبوبەكر هەڵەدنی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند: پێمان خۆشبوو لە حكومەتی خۆجێی دهۆك بەردەوامبین لە خزمەتكردن، چونكە ئەوە پەیوەندی بە بەركەوتەی هەڵبژاردنەوە هەبووە.

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكگرتوو وتیشی: دوای واژۆكردنی یاداشتی بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی لەسەر پرسی لێبڕینی موچە پارتی بەهەموو شێوەیەك گوشاری خستەسەر یەكگرتوو، كە دەبێت ئەندامەكانتان واژۆكانیان بكێشنەوە لەسەر پرساندنی سەرۆكی حكومەت یان پۆستەكانی پارێزگای دهۆكتان لێوەردەگرینەوە.

هەڵەدنی زیاتر وتی: ئێمە روونمانكردووەتەوە كە لە پەرلەمان دەستمان بۆ پرسێكی یاسایی بردووە و بابەتی لێبڕینی موچە پرسیاری هاوڵاتیانی لەسەرە و ئێمەش وەك نوێنەری هاوڵاتیان ئەو پرسیارانەیان ئاڕاستە دەكەین.

لەبارەی كشانەوەیان لە حكومەتی خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجەوە ناوبراو رایگەیاند، پێشنیازم كردووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی یەكێكن و بۆ ئەوەی دان بە دوو ئیدارەییدا نەنێین لەو دوو حكومەتەشدا بكشێینەوە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی وتیشی: ئەم كارەی پارتی دەیكات دەرخەری بڕوانەبوونە بە پرۆسەی دیموكراسی و نیشانەی ئەوەیە پۆست لە هەرێمدا هەرچەندە بەركەوتەی هەڵبژاردنی خۆتبێت، وەكو چەكێك بەرامبەرت بەكاردەهێنرێت و پێموایە ئەو حزبەی ئەم تێڕوانیینەی هەیە ئەویش زیان دەكات و راستییەكان لای خەڵكی كوردستان رووندەبێتەوە، بۆیە بەمجۆرە نەوڵات ئیدارە دەدرێت نەپرۆسەی سیاسی و دیموكراسیش دەچێتە پێشەوە.

شەوی رابردوو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، بڕیاریانداوە لە حكومەتی خۆجێی دهۆكدا بكشێنەوە دوای ئەوەی پارتی داوای لێكردوون یان واژۆكانیان بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت بكشێننەوە یان پۆستەكانیان لێوەردەگیرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا