داواكاری گشتی دەزگاكانی راگەیاندن لە رووماڵی رووداوە تاوانكارییەكان ئاگادار دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داواكاری گشتی دەڵێت، بە پێویستمان زانی ئاگاداری سەرجەم كەناڵەكەكانی راگەیاندن و میدیا و ماڵپەرە ئەلكترۆنیەكان بكەینەوە كەوا رومالكردنی هەر جۆرە رووداوێكی تاوانكاری كە لەژێر لێكۆلینەوە دایە، بچێتە خانەی پێشێل كردنی یاسا و رێساكان لە لایەن دەستەی مافی گشتی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی رێكاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرینە بەر.

لە بەیاننامەیەكدا یەكەی راگەیان و پەیوەندیەكانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی رایگەیاند: لە سۆنگەی پاراستنی سیستەمی گشتی و رەچاو كردنی بەرژەوەندی گشتی و بەوپێیەی كە داواكاری گشتی سەرپەرشتی لێكۆڵینەوە و رێكارەكانی لە تاوانەكان دەكات، لە پێناو پاراستنی بەلگەكان لە رێرەوی لێكۆڵینەوە تێبینی كراوە لە كاتی روماڵكردنی هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە هەر رووداوێك و تاوانێك بەتایبەتی تاوانی كوشتن لە لایەن بەشێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن لەو كاتەی كە دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری و لە لێكۆڵینەوەدان تیایاندا كەچی بەبێ رەچاوكردنی یاسا و رێنمایەكانی بەركار لە هەرێمی كوردستان زانیاری بێ بنەما و ناراست بڵاودەكەنەوە و لێكدانەوەی پێشوەختە و نادروست بۆ رووداوەكان دەكەن وێرای چاوپێكەوتن لەگەل كەس و كاری تاوانلێكراو.

ئەوەشهاتووە، ئەمە پێچەوانەی دەقی مادەی 236 بڕگەی 1 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 هەمواركراو بەركار لە هەرێم وێرای كاری نەرێنی بۆ ئاراستەكردنی رای گشتی نەمانی متمانە و بروای خەڵك بە دادگا و دامودەزگای حكومەتی هەرێم و كاریگەریش دەكاتە سەر دابونەریتی كۆمەلگا.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، بۆیە بە پێویستمان زانی ئاگاداری سەرجەم كەناڵەكەكانی راگەیاندن و میدیا و ماڵپەڕە ئەلكترۆنیەكان بكەینەوە كەوا روماڵكردنی هەر جۆرە رووداوێكی تاوانكاری كە لەژێر لێكۆلینەوە دایە پێچەوانەی دەقی ماددەی ئاماژەپێكراوی سەرەوەیە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر حاڵەتێك بچێتە خانەی پێشێل كردنی یاسا و رێساكان لە لایەن دەستەی مافی گشتی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی رێكاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرینە بەر .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا