بافڵ جەلال تاڵەبانی كێشەی كۆمپانیاكانی پاککەرەوە لە سلێمانی چارەسەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی خەرجنەكردنی شایستەداراییەكانی بە كۆمپانیاكانی پاككەرەوە دا لە سلێمانی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریداوە شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی پاككەرەوە بە شێوەی قەرز بدات بەو كۆمپانیایانە بۆئەوەی كارەكانیان رانەوەستێت، تاوەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی تەواوی كۆمپانیاكانی خۆڵ و خاشاك چارەسەردەكات.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیداوە بڕی (یەك ملیار) دینار بۆ كۆمپانیاكانی پاككەرەوەی ناو شاری سلێمانی تەرخان بكات بۆ ئەوەی دەست بەكارەكانیان بكەنەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە كۆمپانیاكانی پاككەرەوە لە شاری سلێمانی دەستیان بە مانگرتن كردووە و كاری پاككردنەوەی ناو شار ئەنجام نادەن بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج ناكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا