وەزیری خوێندنی باڵا روونكردنەوە لەسەر خەرجكردنی دەرماڵە دەدات

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە داوای خوێندكاران ڕەوایە و هیچ كۆسپێك لەبەردەم خەرج كردنی دەرماڵەی خوێندكاران نەماوە.

دكتۆر ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان لە هەولێر ڕایگەیاند، داوای خوێندكاران بۆ پشتیوانی دارایی ڕەوایە و هیچ كۆسپێكیش لەبەردەم خەرجكردنی ئەو پشتیوانییە داراییە نییە، لە ناو ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی باش هەبوو بۆ ئەو بابەتە، هەنگاوی باشی بڕیوە، لە نزیكترین دەرفەتدا دەگاتە خوێندكران.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتیشی، هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هەیە و ئەو پڕۆژە یاسایەی پەروەردە ئامادەی كردووە پشتیوانی تەواوی دەكەن، چونكە باشبوونی كەشی خوێندن كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر باشبوونی كوالێتی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا