قوباد تاڵەبانی: دەبێت كەرتی تایبەت ببوژێنینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی حكومەت لە فێستیڤاڵی تەكنۆلۆژی تێكفێست رایگەیاند، گەنجانی هەرێم تەنها بەكارهێنەری تەكنەلۆژیا نین بەڵكو دەتوانن داهێنانی تێدا بكەن و دەشبێت حكومەت سیاسەتی هەبێت بۆ پەرەپێدانی تەكنەلۆژیا و پشتیوانی زانكۆ و پەیمانگاكان، جەختیشی كردەوە دەبێت كەرتی تایبەت ببوژێنینەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتری هەلی كار بڕەخسێنین.

بەیانی ئەمڕۆ 21-8-2021، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە فێستیڤاڵی تەكنۆلۆژی تێكفێست گفتوگۆیەكی كراوەی ئەنجامدا و رایگەیاند: پەیامی ئەوەمان پێگەیشتووە كە گەنجانی هەرێم دەتوانن داهێنان بكەن و خۆشحاڵم بەوەی كە دەبینم گەنجەكانمان تەنها بەكارهێنەری تەكنەلۆژیا نین بەڵكو داهێنانیشی تێدا دەكەن.

وتیشی: بۆ پێشخستن و هێنانە پێشەوەی گەنجان پێویستمان بە گۆڕانی كۆمەڵایەتی هەیە، هاوكات زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمیش هاندەرن بۆ بەرزكردنەوەی توانای گەنجان، بۆیە دەبێت حكومەت سیاسەتی هەبێت بۆ پەرەپێدانی تەكنەلۆژیا و پشتیوانی زانكۆ و پەیمانگاكان، دەشبێت هەماهەنگی بڕەخسێنین لە نێوان حكومەت و كەرتی تایبەت و زانكۆ و پەیمانگاكاندا.

راشیگەیاند: دەبێت كەرتی تایبەت ببوژێنینەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتری هەلی كار بڕەخسێنین چونكە، كەرتی تایبەت دەتوانێت هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنێت بەرامبەر بە حكومەت، رەنگە ئەو كەموكورتیانەی كە دروستبوون بە كەرتی تایبەت پڕبكرێنەوە و بە كەوتنە كاری كارگەی شەكر لە بتوێن هەلی كار بۆ 8 هەزار دەستی كار دەڕەخسێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتیشی: لە كابینەی نوێی حكومەت 860 مۆڵەتی نوێی وەبەرهێنان دراوە و دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنانمان بۆ دەسەڵاتە خۆجێییەكان شۆڕكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا