پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەبارەت بە رووداوەكەی ئەمڕۆ، كە دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەددین لەلایەن قوتابیەكەوە كوژران، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی راگەیاند.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە پەیامەكەیدا رایگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.
راشیگەیاند: وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەكەین و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەكانیش دەكەین كە لە چوارچێوەی كاری خۆیان و لە ماوەیەكی كەم، تاوانبارەكەیان دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا كرد.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانەیە كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كورستان سووربوونی خۆی نیشانداوە لە سەر “گرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەكان بە مەبەستی بنبڕكردنی چەكی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپكاران لە هەر پلە و ئاستێكدا بن”.