پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، واژووی بۆ دەستبەكاربونی شەش سەرۆكی نوێی زانكۆ لە هەرێمی كوردستان كرد و بە پێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش گۆڕانكارییەكان بە لەبەر چاوگرتنی ئەو مەرج و پێوەرە زانستی و ئەكادیمیانەی كە یاسای وەزارەت دیاریی كردوە، ئەنجام دراون.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەسەرپەرشتی دكتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕێوڕەسمی واژووكردنی فەرمانی دەستبەكاربونی هەریەك لە سەرۆك زانكۆكانی (دهۆك، هەولێری پزیشكی، پۆلیتەكنیكی دهۆك، ئەنجومەنی كوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشكییەكان، زاخۆ و سۆران) لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچو.
وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی راشیگەیاندووە، پرۆسەی دانان و دامەزراندنی سەرۆك زانكۆكان (دوای ڕاگەیاندن و پێشكەشكردنی سی ڤی و ئەنجامدانی چاوپێكەوتن) بوە لەلایەن وەزارەت و ئەویش بە لەبەر چاوگرتنی ئەو مەرج و پێوەرە زانستی و ئەكادیمیانەی كە یاسای وەزارەت دیاریی كردوە، دواتریش بەپێی یاساو ڕێنماییەكان فەرمانی دامەزراندنیان لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەرچوە.
هەریەك لە (د. داود سلێمان ئەتروشی) وەك سەرۆكی زانكۆی دهۆك و (د. نورالدین اسماعیل اللە قولی) وەك سەرۆكی زانكۆی هەولێری پزیشكی و (د. ئاری عادل عبدالقادر) وەك سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك و (د. ئاریانا خالص جواد) وەك سەرۆكی ئەنجومەنی كوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشكییەكان و (د. نازم سلێمان عبدالعزیز) وەك سەرۆكی زانكۆی زاخۆ و (د. شێروان شریف ) وەك سەرۆكی زانكۆی سۆران، فەرمانی دەستبەكاربونیان بۆ دەركراوە.