داهاتی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی پۆستەو گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت،  لە85% ناوچەكانی هەرێم تۆڕی ئینتەرنێت و مۆبایل تێیدا كاردەكات ‌و داهاتی ساڵانەی حكومەتی هەرێمیش كە لەكۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەستی دەكەوێت لەنێوان 12 تا 15 ملیار دینارە.

كاروان رەزا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای یەكێتی وتووە، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم هیچ داهاتێكی لەكۆمپانیاكانی مۆبایل دەستناكەوێت، چونكە لەهەموو عیراق تەنیا كۆمسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندی عیراق باج لەكۆمپانیاكانی مۆبایل وەردەگرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كۆمپانیایانەی كە تایبەن بەهێڵەكانی پەیوەندیكردن و لەهەرێمدا هەن و قەرزداری وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمن پارەیان نەداوە لەڕێگای یاساوە دراونەتە دادگاو زۆرینەیان لەدادگا قەرزەكان بەسەریاندا سەپاوەو توانراوە قەرزەكان بۆ وەزارەتی گواستنەوە بگەڕێندرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، نزیكەی 18 كۆمپانیا دراونەتە دادگا و هەندێك كۆمپانیاش تائیستا كێشەكانیان لەدادگایەو یەكلایی نەكراوەنەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا