حكومەت چیدەكات بۆ ئەو كارمەندانەی وەزارەتی ناوخۆ بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە؟

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەڵێت، بیر لە دۆزینەەی میكانزمێك دەكەینەوە بۆ چارەسەركردنی موچەی ئەو كارمەندانەی وەزارەتی ناوخۆ بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەی ئەو كارمەندانەی وەزارەتی ناوخۆ كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە بیر لە دۆزینەوەی میكانزمێك دەكەنەوە.

وتیشی: هەوڵدەدەین میكانزمەكە لەگەڵ خانەنشینیەكەیاندا بگونجێت.

لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی كۆرۆناوە تا ئێستا ( 1,65,458) كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون كە (4221) كەسیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا