دوایین زانیاری دەربارەی ناردنى 200 ملیارەكەی عێراق بۆ هەرێم دەخرێتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوێنێ‌ سێشەممە 11_1_2022 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردنی 200 ملیارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان پەسەندكردووە و لە نزیكترین كاتدا دەخرێتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی راپۆرتی بڕیارەكانی كۆبونەوەكەی خستەڕو، هاوكات رایگەیاند، بۆ پلانی 2022 حكومەت پابەندە بە كارنامەی كابینەی نۆیەم، هەر لەم چوارچێوەیەدا پلانی خۆی ئامادە دەكات.

ئاماژەی بەوەدا، دوێنێ 11_1_2022، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەوانەكردنی 200 ملیارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان پەسەندكردوە، ئومێدەوارن لەم چەند رۆژەی داهاتو ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا