حكومەتی هەرێم بۆ ڕێگریكردن لەبەرزبوونەوەی نرخی نان ژمارەیەك بڕیار دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێگریكردن لەبەرزبوونەوەی نرخی نان ژمارەیەک بڕیاری لە بەرژەوەندی نانەواخانەکانی هەرێم دەركرد.

بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوان لەئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان هەریەك وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بازرگانی ئاگاداركراون كە نرخی گازی شل بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان کەم بكەنەوە و وەزارەتی کارەباش راسپێردراوە بە کەمکردنەوەی رێژەی لە 20%ی کرێی كارەبای ئێستای نانەواخانە و سەمونخانەکان.

ئەوەشهاتووە، كە سەرجەم پارێزگاكان و بازگەكان ئاگادار بكرێنەوە تا رێگە نەدرێت بەشەخۆراكی ئاردی مانگانە بازرگانی پێوە بكرێت و بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان.

بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ ڕێگریكردن لەبەرزبوونەوەی نرخی نان لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا نانەواخانەکان هەوڵیاندا نرخی شەش نان بکەن بە هەزار دینار و ئاماژەیان بەوەكرد، ئەگەر واناكەن زیانیان پێدەگات بەڵام دواتر لەلایەن قایمقامیەتی پارێزگاكانەوە رێگری كرا لەو هەوڵەی خاوەنی ناوەخانەكان و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانیان پێدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا