وەزیری خوێندنی باڵا: ناهێڵین مافی خوێندكارانی پۆلی 12 بفەوتێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەرۆژانی داهاتوودا كێشەی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی چارەسەر دەكەین و رێگە نادەین مافی هیچ خوێندكارێك بفەوتێت.

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: زانكۆلاین جێی بڕوایە و راستە كێشەیەك بۆ ئەمساڵ لەو سیستمەدا روویداوە، بەڵام ژمارەیەكی كەم خوێندكار كێشەیان هەیە و ئەو كێشانەش چارەسەر دەكەین.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم وتی: داوای خوێندكاران رەوایە و پشتگیریان دەكەم و داواشمان لە زانكۆكان كردوە كورسییەكانی خوێندن زیاد بكەن و رێگە نادەین مافی ئەو خوێندكارانە بفەوتێت و بەرگری لە خوێندكاران دەكەین.

وتیشی: بەرپرسیارم لەوەی دەیڵێم و سیستمی خوێندن بە پەروەردە و خوێندنی باڵاوە ئەگەر چارەسەر نەكرێت بەرەو هەڵدێر و كارەسات دەڕوات.

باسی لەوەشكرد، دڵم ژان دەكات باوێكێك بە گوڵەبەرۆژە فرۆشتن نەوەكەی بەخێوبكات و بیخاتە كۆلێژی پزیشكی لەو سەریشەوە من نەتوانم وەریبگرم، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدەم كە مافی هیچ خوێندكارێك نەفەوتێت.

ماوەی چەند رۆژێكە بە شێك لە خوێندكارانی دەرچووی پۆلی 12 كە بە كۆنمرەی بەرز دەرچوون بەهۆی نەهاتنەوەی ناوەكانییان لە زانكۆكانی هەرێم ، لە شار و شارۆچكە جیاجیاكان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دەردەبڕن و رەخنە لە سیستمی زانكۆلاین دەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا