پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی بچوك لە ئایندەیەكی نزیكدا پێدانی قەرزی بچوك بەگەنجان لەهەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
لەماوەی رابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار كەس لە وەرگرتنی قەرزی بچوك سودمەند بوون، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی ئەو پرۆژەیە راگیرا.
كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس تیایدا ئامادەبوو رایگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆژەی پێدانی قەرزی بچوك نوسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە، ئەنجومەنیش بۆ وەزارەتی دارایی بەرز دەكاتەوە و دواتر سەرۆكی حكومەت بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی دەدات.
وتیشی “ئێمە چاوەڕێی بڕیاری حكومەتین بۆئەوەی دەست بە پێدانی قەرزەكە بكەینەوە هاوشێوەی ڕابردوو كە بڕەكەی لە ملیۆنێك دینار دەستپێدەكات”.