لە هەڵەبجە لەبری حكومەت خێرخوازان سەنتەرێكی ئۆتیزم دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر ئەركی خێرخوازان لە پارێزگای هەڵەبجە سەنتەرێكی ئۆتیزم و سەنتەرێكی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروستدەكرێن، كە بڕیارە لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا هەردوو پرۆژەكە تەواوبكرێن.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند:لەسەر رووبەری سێ‌ هەزار مەتر دووجا سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری راهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروستدەكرێت دوو هەزار مەتری بینایە، كە بە شێوەیەكی پێشكەوتوو هەموو پێداویستییەكی تێدایە ، بە راوێژ لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە پسپۆڕن لەم بوارەدا نەخشەكە ئامادەكراوە.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وتی: تێچووی پرۆژەكە دوو ملیۆن دۆلارە، لەلایەن كۆمپانیای باڵامبۆ ، لەسەر ئەركی هاووڵاتی شێخ عەلی شێخ عزەدین ئەنجام دەدرێت، بڕیارە لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا پرۆژەكە تەواوبكرێت.

لە دوای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە حكومەتی هەرێم كەمترین بڕە پارەی بۆ پرۆژەخزمەتگوزارییەكان یان تەواوكردنی پرۆژە تەواونەكراوەكان تەرخانكردووە، ئەوەی ئەنجام دەدرێت لەلایەن خێرخوازان یان رێكخراوە بیانییەكانەوە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا