پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە كوژرانی دوو هاوڵاتی سنوری شارەكەی پشتڕاستكردەوە و دەڵێت “هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە”.
شەوی رابردوو دوو هاوڵاتی كاكەیی لەشاری هەڵەبجە تەرمەكانیان دۆزرایەوە، بەپێی زانیاریەكی پۆلیسیش ئەو دوو هاوڵاتیە كوژراون.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماڵێك لە گەڕەكی شارەوانی لە هەڵەبجە تەرمی دوو كەس دۆزراوەتەوە كە كوژراون و ئاسەواری فیشەك بە جەستەیانەوە هەیە.
وتیشی، دوو كوژراوەكە یەكێكیان تەمەنی 41 ساڵە و ناوی (د.ح.ش)، ئەوی دیكەیان تەمەنی 22 ساڵە و ناوی (ه.ك) خزمی یەكترن و كاكەیین، لەئێستاشدا تەرمەكانیان لە پزیشكی دادی هەڵەبجەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری كوشتنەكەیان نەزانراوە، بەڵام دوو چەك لە ماڵەكەدا هەیە و بە هەردووكیان تەقە كراوە و دەستیان بەسەردا گیراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.