ئاری هەرسین: وڵات بەڕێوەبردن بەم شێوازەی ئێستا بەرەو هەڵدێرمان دەبات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت، كەلتووری سیاسەتكردن و وڵات بەڕێوەبردن بەم شێوازەی ئێستا هەیە، بەرەو هەڵدێرێكمان دەبات كە خۆشمان نازانین لە كوێ‌ دەگیرسێینەوە.

ئاری هەرسین ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی/هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی دیداری پۆڵەتیك، لە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند: ئەبێت ئەو بەرپرسانەی كە كوڕ و كچەكانیان یان خزمەكانیان، خاوەنی كۆمپانیا و زانكۆ و رێكخراون شەرم لە خۆیان بكەن، شەرم لە هەڵسوكەوتی منداڵەكیان بكەن، لەبری ئەوە ئەو كەلتوورە جوانەی كە ئێمە هەمانە كە شانازی پێوە دەكەم، خۆم پێشمەرگە بووم، كەلتووری شاخ واتە شەهادەت لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان سەروەتێكی ئەوەندە زۆرە بەسە بۆئەوەی شانازی پێوە بكەین.

ئاری هەرسین وتی: بۆئەوەی ئەو كەلتوورە نەكەوێتە ژێر پرسیارەوە، ئەوانەی بەرپرسی حزبی یان حكومین ئەبێت شەرم لە خوێنی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدان بكەن، شەرم لە خەڵكی كوردستان بكەن، شەرم لە كاسبكار و كرێكاری كوردستان بكەن.

وتیشی: ئەم كەلتووری سیاسەتكردن و وڵات بەڕێوەبردنەی ئێستا، ئێمە بەرەو هەڵدێرێك دەبات، كە خۆشمان نازانین لە كوێ‌ دەگیرسێینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا