هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆلیژی پزیشكی لە زانكۆی هەڵەبجە بەرەو تەواو بوون دەچن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەڵێت، هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆلیژی پزیشكی لە زانكۆی هەڵەبجە بەرەوتەواوبوون دەچن، لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕی سێ‌ ملیار دینارین كە وەزارەتی دارایی بیكات بە چەك بۆمان و بخرێتە سەرهەژماری بانكیمان بە مەبەستی تەواوكردنی بینای تایبەت بە كۆلیژەكە.

مهاباد كامل عبداللە، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە كۆتایی مانگی حوزەیران وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی نووسراوێكیان ئاراستەكردین كە لە چەند خاڵێكدا پێداویستییە سەرەكییەكانی كردنەوەی كۆلیژی پزیشكیان بۆ ناردین، ئێمەش لیژنەیەكمان پێكهێنا بۆئەوەی بزانین چیمان هەیە و چیمان نیە لەو خاڵانە، بەشێكی ئەو داواكارییانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایكردبوو ئامادەبوون.

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە وتی: ئەوەی كێشەی سەرەكییە لەبەردەمماندا تەواوبوونی بیناكەمانە، بڕی پارەی بیناكەش لە وەزارەتی دارایی دابینكراوە كە بریتیە لە سێ‌ ملیار و 600 ملیۆن دینار تەنها ئەوەی ماوە بكرێت بە چەك و لە گەنجینە خەرج بكرێت بۆمان، بە خەرجكردنی بڕەكە پارەكەش بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار لە ماوەی دوو مانگدا بیناكە تەواو دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا