گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، لە نوسراوێكدا بۆ وەزارەتی دارایی، داوای خانەنشین بوون دەكات و كەسێكیش بۆ جێگەكەی دەستنیشان كراوە.

عەبدولرەحمان ساڵح رەشید بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، دوای چەندین ساڵ لە پێشكەشكردنی خزمەت ‌و تەواوبوونی ماوەی خزمەتی یاسایی، داوای خانەنشین بوونی كردووە.

وتیشی، پێشتر جارێكی دیكە داوای خانەنشینبوونی كردووە، بەڵام ماوەی خزمەتی یاسایی بۆ دوو ساڵ درێژكراوەتەوە و لە ئێستادا ئەو وادەیە كۆتایی هاتووە.

عەبدولرەحمان ساڵح رەشید راشیگەیاند، ماكوان جەمیل مستەفا كە لە ئێستادا بەڕێوەبەری باجی خانوبەرەی هەڵەبجەی شەهیدە بۆ شوێنەكەی دەستنیشانكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا