هۆكاری هێرشەكەی داعش بۆ سەر پارێزگای سەڵاحەددین ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

هۆكارەی سەرەكی هێرش و پەلامارەكەی شەوی رابردوی داعش بۆ سەر پارێزگای سەڵاحەدین ئاشكرا دەكرێت كە بەهۆیەوە 21 قوربانی لێكەوتەوە.

محەمەد كەریم بەلداوی نوێنەری پارێزگای سەڵاحەدین لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردودا بەهۆكرای سیاسی و تائیفی چەندین خێزانی داعش گەڕێنراونەتەوە بۆ سنوری پارێزگای سەڵاحەدین ئەوەش هۆكاری دواین هێرش و پەلاماری داعش بووە لە پارێزگاكەیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەڕانەوەی خێزانە داعشەكان بۆ سەڵاحەدین هەڵەیەكی ستراتیژییەو دەسەڵاتدارانی ئیداری و ئەمنی هۆكاری بوون، هاوكات سەرسوڕمانی خۆی لە سەرهەڵدانەوەی داعش بەو ژمارەو هێزە دیارەوە دەربڕی كە بەوتەی ئەو ئەوە دەرخەری بوونی ناوەندێكی داڵدەدانی تێرۆرە لە ناو خێزانە گەڕاوەكان.

محەمەد كەریم بەلداوی دەشڵێت، “بۆشایی و لاوازیەكی زۆری ئەمنی هەیەو پێویستە سەرلەنوێ وردبینی و چاوخشاندنەوە بە گەڕانەوەی ئەو خێزانانەدا بكرێتەوە بۆ ئەوەی لە رووی ئەمنییەوە رێگری لە روودانی روداوی دیكە بگیرێت”.

ئێوارەی رۆژی 23ی ئەم مانگە لەئەنجامی بۆسەیەكی چەكدارانی داعشدا سەركردەیەك و 10 ئەندامی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەرۆژهەڵاتی شاری تكریتی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین كوژران و 10 كەسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا