ئەردۆغان پێشنیازی میوانداریکردنی پوتن و زیلینسکی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ڕوسیا پێشنیازی میوانداریکردنی ڤلادمیر پوتن و ڤۆلۆدمیر زیلینسکی دەکات لە تورکیا بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی بۆ ئەو قەیرانەی ئێستا لەنێوانیاندایە.

سەرۆکایەتی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەردۆغان پوتنی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی، ئاگربەستی هەمیشەیی لە ئۆکرانیا ڕەنگە ببێتە چارەسەرێکی درێژمەودای قەیرانەکان.

جەختی لەوەشکردەوە، “پێویستە ڕەچاوی دۆخی مرۆیی بکرێت لە ئۆکرانیا و لە هەموو ئاراستەکانەوە دەروازەی تیپەڕبوونی هاوڵاتیان بکرێتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا لە ئۆکرانیا لەژێر دروشمی “پاراستنی هەرێمی دۆنباس” پێیناوەتە هەفتەی چوارەمییەوە و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا و یابان و ئوسترالیا سزای قورسی ئابووریان بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا